به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، حامی ئاکسۆی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی تورکیا کاردانه‌وه به لێدوانی ڕۆژی ڕابردووی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا و ڕاگه‌یاندنی نیگه‌رانیی ئه‌و وڵاته له‌سه‌ر دۆخی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له تورکیا نیشان ده‌دات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌و ئیدعایه که دۆخی نائاسایی کارتێکه‌ری له‌سه‌ر ستاندارده‌کانی دیموکراتیک له هه‌ڵبژاردن هه‌یه و ئه‌و ستانداردانه که‌م ده‌کاته‌وه غه‌ره‌زی له پشته‌وه‌یه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: پێش داوه‌ریی هه‌ندێک له ده‌وڵه‌تان دژ به تورکیا نیشانده‌ری سیاسه‌تی دوو لایه‌نه‌ی ئه‌وان هاوپه‌یوه‌ند به تورکیایه. ده‌ربڕینی ڕاوبۆچوون له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنێک که هێشتا به‌ڕێوه نه‌چوووه قبووڵ ناکرێت و ئه‌وه به مانای ده‌ستێوه‌ردان له ئیراده‌ی میلله‌تێک دێته ئه‌ژمار.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment