سێ خوێندکاری په‌یمانگایێکی شاری سنه‌ ژاراوی بوون

به‌شی کورستان- سێ خوێندکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی- وه‌رزێری شاری سنه‌ به‌ هۆی ژاراوی بوونه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کراون.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ناوه‌ندی فریاکه‌وتنی ئێران ڕای‌گه‌یاند: کاتژمێر 2 و 40 خوله‌کی نیوه‌شه‌وی ڕابردوو سێ خوێندکاری په‌یمانگای ته‌کنیکی- وه‌رزێری شاری سنه‌ به‌ هۆی ژاراوی بوونه‌وه‌ ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ کراون.

ده‌وترێت هۆی ژاراوی بوونی خوێندکاران ئه‌وه‌ بوووه‌ له‌ جێگه‌ی خوێ ده‌وای مێرووله‌یان کردۆته‌ خواردنه‌که‌یانه‌وه.

ناوی خوێندکاره‌ بریتین له‌ شه‌کیلا عه‌لیمورادی ته‌مه‌ن 19 ساڵ، یووسرا عه‌زیزی ته‌مه‌ن 20 ساڵ و زه‌هرا شه‌هلایی ته‌مه‌ن 17 ساڵ.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13430

Your Comment

You are replying to: .
captcha