ورده‌كاریی گۆڕانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرا دەکرێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕوونكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكاری له‌ پۆست و پله‌ باڵاكان ده‌دات، ئه‌مینداری گشتیی ئه‌و وه‌زاره‌ته‌ش ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: "ڕۆژانه‌ گۆڕانكاری به‌ گوێره‌ی‌ فه‌رمانه‌ وزار‌ییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ین"، ڕه‌تیشی‌ ده‌كاته‌وه‌، له‌ پۆسته‌كه‌ی لا بدرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جه‌بار یاوه‌ر ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌SNNی ڕاگه‌یاند: "گۆڕانكارییه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ ڕۆژانه‌ش گۆڕانكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین، ئاڵوگۆڕ له‌ پۆسته‌كان ده‌كه‌ین، به‌تایبه‌ت فه‌رمانده‌ی لیوای فه‌وج و لێپرسراوه‌كانی داموده‌زگاكانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌".

یاوه‌ر سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له ‌یه‌كه‌كانی 70و 80ی هێزی پێشمه‌رگه‌ ئاشكرای كرد: "ڕۆژانه‌ چه‌ندین فه‌رمانی وزاریی ئاڵوگۆڕمان هه‌یه‌ له‌ وه‌زاره‌ت چ ئه‌وانه‌ی له‌ یه‌كه‌كانی 70و 80وه‌ هاتوون و چ ئه‌وانه‌شی‌ له ‌سه‌ر وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ حسابن".

جه‌ختیشی له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌ به‌رده‌وامه‌كانی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ كرده‌وه‌ و وتی‌: "ڕۆژانه‌ چه‌نده‌ها فه‌رمانی ئاڵوگۆڕمان هه‌یه‌ له ‌پایه‌ی فه‌وج و سریه ‌و لیواو به‌ڕێوه‌باره‌تی و به‌ڕێوه‌به‌ری هۆبه‌".

جه‌بار یاوه‌ر سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری له ‌پۆستی ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش، ڕه‌تی كرده‌وه‌ له‌پۆسته‌كه‌ی لا بدرێت، ئه‌و وتی‌: "پۆستی ئه‌مینداری گشتیی وه‌زاره‌ت گۆڕانكاری تێدا ناكرێت".

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13418

Your Comment

You are replying to: .
captcha