٢٠ نیسان ٢٠١٨ - ١٧:٥٧
یێڵدرم :

سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم گوتی: داواكارییێک کە هەشت بۆ ١٠ ماددەی لەخۆگرتووە، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته‌ په‌رله‌مان.

کوردپرێس- سەرۆکوەزیرانی تورکیا بینالی یڵدرم دوای نوێژی هەینی لە مزگەوتی باغچلار ئاشاغی لە ئەنقەرە سەبارەت بە رۆژەڤ وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسانی دایەوە.

یێڵدرم گوتیشی: "داواكارییێک کە هەشت بۆ ١٠ ماددەی لەخۆگرتووە و په‌یوه‌ندیدارە به‌ هه‌ڵبژاردنەوە، هه‌فته‌ی داهاتوو ده‌چێته‌ په‌رله‌مان. لە یاساکان باس لە داب و نەریتی خۆ کاندید کردن بۆ سەرۆکایەتی کۆمار خراوەتە روو. لەم نێووەندە هیچ مەرجێک بۆ خۆ کاندید کردن بوونی نیە".

سەبارەت بە بڕیاری دادگای یۆنان لەبارەی فەتۆچییەکان سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم گوتی : "یۆنان وڵاتێكی دراوسێ و دۆستی ئێمه‌یه‌. پێمان وایه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ی كه‌ دوژمنی ئێمه‌یه‌ دوژمنی یۆنانیش بێت. باوه‌ڕمان وایه‌ كه‌ ده‌بێت به‌م شێوه‌یه‌ مامه‌ڵه‌ بكات".

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13414

Your Comment

You are replying to: .
captcha