بەپێی هەواڵی کوردپرێس، پاش نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیا ، ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتی له عوسمان بایده‌میر په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی رووها و سه‌لما ئیرماک په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی جۆڵه‌مێرگ له فراكسیۆنی هه‌ده‌په سه‌ندرایه‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی سێیه‌م دادگای سزا قورسه‌كانی پارێزگای دیلۆک رایگه‌یاند هه‌ریه‌ک له عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماک په‌رله‌مانتارانی فراكسیۆنی هه‌ده‌په تۆمه‌تی "پاڵپشتی كردن و پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ په‌كه‌كه" به‌پێی به‌ڵگه‌ی به‌رجه‌سته‌كراو به‌سه‌ریاندا ساخ كرایه‌وه و سه‌لمێندرا دۆسیه‌ی تاوانه‌كانیان به‌مه‌به‌ستی خستنه واری جێبه‌جێ كردنه‌وه ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی داد كرا بۆ ئه‌وه‌ی پێشكه‌شی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان بكرێت بۆ لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی و سزادانیان.
ئه‌نجوومه‌نی گشتیی په‌رله‌مانی توركیاش له دانیشتنی تایبه‌تیدا بڕیاری لێسه‌ندنه‌وه‌ی پارێزبه‌ندی و وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتی له ناوبراوان په‌سندكرد.
به‌مه‌ش كورسییه‌كانی فراكسیۆنی هه‌ده‌په له 59 كورسییه‌وه بۆ 48 كورسی كه‌م بوویه‌وه. هه‌ریه‌ک له فیگەن یوکسەکداغ، نورسەل ئایدۆغان، فەیسەڵ ساری یڵدز، توغبا هەزەر ئۆزتورک، بەسیمە کۆنجا، لەیلا زانا، فه‌رهاد ئه‌نجوو، عوسمان بایده‌میر و سه‌لما ئیرماک ئه‌ركی په‌رله‌مانتارێتییان لێسه‌ندرایه‌وه.
سەرچاوە: تۆڕی میدیاییی ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment