باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوای دۆزینەوەی چارەسەرێک بۆ دۆخی کەرکووک دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق داوای لە دوڵەتی ئەو وڵاتە کرد پاش کۆتایی هاتنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لە عێراق ڕێگاچارەیێک بۆ دۆخی ئێستای کەرکووک بدۆزێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، جان ویلیکس باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق ئەمڕۆ پێنجشەممە جەختی کردەوە دەوڵەتی ناوەندیی عێراق دەبێت پاش بەڕێوەبردنی هەڵبژادرنی پەرلەمانی لەو وڵاتە ڕێگاچارەیێک بۆ دۆخی کەرکووک پەیدا بکات و زیادی کرد: ئەو بابەتە بەشێک لە گفتوگۆی نێوان دوەڵەتی ناوەندی و حکوومەتی هەرێمی کوردستان پاش هەڵبژادرنەکان دەبێت.

ویلیکس ڕایگەیاند لەگەڵ کۆمیسیۆنی هەڵبژادرنەکانی عێراق و نەتەوە یەکگرتووەکان بە جدەوە بۆ سەرکەوتنی هەڵبژادنەکان لە عێراق هەوڵ دەدەن و هەموو لایەنەکان دەبێت پێبەندی یاسای هەڵبژادرن بن و دەرەنجامەکانی قبووڵ بکەن.

باڵیۆزی بەریتانیا لە بەغدا جەختی کردەوە دەبێت لە ناوچە کێشە لەسەرەکاندا ئاقاری شیاو بۆ دەنگدانی هاووڵاتیان دروست بکرێت و تەکیدی کرد بەڕێوەبردنی سەرکەوتووانەی هەڵبژادرنەکان لە 12ی مەی دەبێت هۆی ڕێگری کردن لە سەرهەڵدانی دووبارەی تیرۆریزم لە عێراق.

سەرچاوە: هەواڵدەریی خوێندکارنی عێراق

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13397

Your Comment

You are replying to: .
captcha