به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، به‌شی یه‌كه‌می "كوردیكا" كه تایبه‌ته به "وشه‌ناسیی كوردی" زیاتر له 340 هه‌زار وشه‌ی هه‌موو زاراوه‌كانی زمانی كوردییه و له 67000 لاپه‌ڕه‌دا كۆ كراوه‌ته‌وه و بڕیار وایه له 30 به‌رگدا بڵاو بێته‌وه. پێشتر به‌رگی یه‌ک و دووی كه پیته‌كانی ئه‌لف و بێی له خۆ ده‌گرت بڵاو كرابووه‌وه. ئێستاش پێنج به‌رگی كه نزیک 10 هه‌زار لاپه‌ڕه‌یان له خۆ گرتوووه و پیته‌كانی "ئه‌لف" تا "ج" له خۆ ده‌گرێت چاپ كراوه.
پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م 30 به‌رگه به‌شه‌كانی دیكه‌ش كه تایبه‌تن به جوگرافیا، مێژوو و كه‌له‌پووری كورد بڵاو ده‌كرێنه‌وه. ئاكۆی جه‌لیلیان ئه‌ركی كۆكردنه‌وه و نووسینی ئه‌و كاره‌ی له ئه‌ستۆ گرتوووه.
بۆ كڕینی ئه‌و ئه‌نیسكلۆپیدیایه ده‌توانن په‌یوه‌ندی به ژماره مۆبایلی جه‌واد ڕه‌حیمی (00989120031973) بكه‌ن.
سه‌رچاوه: PUKmedia
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment