بکوژه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ دیوانده‌ره‌ییه‌که‌ له‌ پێکدادانێکی چه‌کدارانه‌دا کوژرا

به‌شی کوردستان- دۆسیه‌ی کوژرانی بنه‌ماڵه‌ی دیوانده‌ره‌یی به‌ کوژرانی بکوژه‌که‌ و شه‌هیدکرانی هێزێکی ئینتیزامی و برینداربوونی 2 هێزی دیکه‌ داخرا.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پاش بۆسیه‌ی دۆزینه‌وه‌ی که‌ڵانته‌ریی 11ی شاری ساین قه‌ڵا، به‌ دۆزینه‌وه‌ی شوێنی بکوژه‌که‌ی ڕۆژی ڕابردوو که‌ به‌ چه‌ک 4 که‌س له‌ ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌ی خێزانه‌که‌ی له‌ دیوانده‌ره‌ کوشتبوو، له‌ شارۆچکه‌ی جانبازانی ساین‌قه‌ڵا له‌ نێوان هێزی ئینتیزامی و بکوژه‌که‌ پێکدادان ڕووی دا.

له‌و پێکدادانه‌دا به‌ ته‌قه‌ی بکوژه‌که‌ به‌ره‌و هێزی ئینتیزامی سه‌روان خه‌یروڵڵا ئه‌مان زاده‌ شه‌هید کرا و دوو سه‌ربازی دیکه‌ش بریندار کران و له‌ کۆتاییدا بکوژه‌که‌ش به‌ ته‌قه‌ی هێزێکی ئینتیزامی کوژرا.

شیاوی ئاماژه‌یه‌؛ ده‌مه‌وبه‌یانی ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ 18ی نیسان له‌ گه‌ڕه‌کی 16 مه‌تریی دیوانده‌ره‌ زاوای بنه‌ماڵه‌یێکی دانیشتووی ئه‌و شاره‌ له‌ به‌ر ناکۆکیی نێو بنه‌ماڵه‌که‌ ئه‌ندامانی ماڵی باوکی خێزانه‌که‌ی له‌وان خه‌سوو و خه‌زووره‌ و هاوسه‌ره‌که‌ی و منداڵێکیشی کوشتبوو و کچێکی منداڵیش به‌ سه‌ختی بریندار بوو و پاشان له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ هه‌ڵاتبوو.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13385

Your Comment

You are replying to: .
captcha