به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سزایی ته‌ملی هاوسه‌رۆکی پارتی دیموکراتیکی گه‌لان سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی 24ی جوونی 2018 ڕای‌گه‌یاند: هه‌ڵبژاردنی 24ی جوون هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت نییه هه‌ڵبژاردنی تۆقاندنه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ره‌وڕووی زه‌بوونییێکی زۆر بۆته‌وه.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: پارتی دیموکراتیکی گه‌لان بۆ گه‌یشتن به دیموکراسی، له‌ناو بردنی دۆخی ئاسایی له وڵات و دابین کردنی ئاسایشی هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ دیکه‌ی پارته‌کانی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا هه‌ماهه‌نگه و بۆ گه‌یشتن به‌و بابه‌ته بنه‌ڕه‌تییانه پشتیوانی له هه‌ر جۆره کارێک ده‌کات.
سه‌رچاوه: ڕۆژنامه‌ی جمهوورییه‌ت
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment