به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، له دیدارێكدا هه‌ر دوو لا پرۆسه‌ى سیاسیى عێراق و هه‌ڵبژاردنه‌كانى ئایارى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراقیان تاوتوێ كرد و تیشكیان خسته سه‌ر به‌شداریى هه‌رێمى كوردستان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا و هیواى سه‌ركه‌وتنیان بۆ هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌ى سیاسى له عێراق خواست.
پێشهاته‌كانى دیالۆگى هه‌ولێر ـ به‌غدا، كارى لیژنه‌كانى نێوان هه‌ر دوو لا و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ى تا ئێستا له‌وباره‌یه‌وه نراون له كردنه‌وه‌ى فڕۆكاخهكانى هه‌رێمى كوردستان و ناردنى به‌شێک له مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و به‌رده‌وامیى دیالۆگ، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو كه تیایدا جه‌ختیان له گرنگیى چاره‌سه‌ركردنى هه‌موو كێشه‌كان له ڕێگه‌ى دیالۆگه‌وه كرده‌وه.
له دیداره‌كه‌دا دۆخى عێراق و ناوچه‌كه و شه‌ڕى دژى تیرۆر و چه‌ند پرسێكى دیكه‌ش، تیشكى خرایه سه‌ر.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment