ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە لێک نزیک بوونەوەی بارزانی و عەبادی ڕەت دەکرێتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕاپۆرتەکان سەبارەت بە لێک نزیک بوونەوەی بازانی و عەبادی ڕەت دەکاتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئسلام حسێن لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا وتی: هیچ هەوڵێک لە لایەن مەسعوود بارزانی سەرۆکی پێشووی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی پارتی دیموکرات نەدراوە، بۆ نزیک بوونەوە بە حەیدەر عەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بەمەبەستی مانەوە لە دەسەڵات لە هەرێم.

ئسلام حسێن زیادی دەکات بڵاو کردنی ئەو چەشنە ڕاپۆرتانە بانگەشەیە لە لایەن ئەو کەسانەوە هەڵویستی نەرێنییان هەمبەر عەبادی و پارتی هەیە.

ناوبراو وتیشی: هەموو ڕەوتە سیاسییەکانی عێراق، پارتی دیموکرات بەوە تۆمەتبار دەکەن کە هیچ ئاوڕێک لە گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا ناداتەوە و وەکوو وڵاتێکی سەربەخۆ ڕەفتار دەکات کە ئەوەش تۆمەتی ناڕاست دێنە ئەژمار.

نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستان جەختیشی کردەوە پارتی گەورەترین حیزبی کوردی دێتە ئەژمار و دەنگی زۆر لە هەڵبژادرنەکاندا بەدەست دێنێت. بۆیەش هێرشی حیزبە چکۆلەکان بۆ سەر حیزبە گەورەکان ئاساییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13376

Your Comment

You are replying to: .
captcha