بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵی کوردپرێس، ئەنجومەنی وەزیران فەرمانی بە تەواوی وەزارەتخانەکان، ڕێکخراوەکان و کۆمپانیا دەوڵەتییەکانی ئێرانی دا یۆرۆ وەک دراوی بیانیی بنەما لە مامەڵەکانیان بەکار بێنن.
بەگوێرەی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بانکی ناوەندیی ئێران دەبێت نرخی ڕیاڵ لەگەڵ یۆرۆدا ھەڵسەنگێنێت و بەردەوام ڕایبگەیێنێت و کۆنترۆڵی بکات.
نرخی دراوی بیانی لە ئێران دا لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بان و خواری زۆری ھەبووە و لەم ڕووەوە دەوڵەت سیاسەتی تاک نرخی کردنی دروای بیانی ڕاگەیاندووە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment