شاندێکی باڵای سه‌ربازیی ئێرانی گه‌یشته‌ به‌غدا

به‌شی ئێران/ کوردی- شاندێکی باڵای سه‌ربازیی کۆماری ئیسلامیی ئێران گه‌یشته‌ به‌غدا پایته‌ختی عێراق.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 2018.08.18 ئه‌میر حاته‌می وه‌زیری به‌رگریی ئێران گه‌یشتوووه‌ته‌ به‌غدا و بڕیاره‌ دوو ڕۆژ بمێنێته‌وه‌.

ئه‌میر حاته‌می دوای گه‌یشتنی به‌ به‌غدا ڕای‌گه‌یاندوووه‌: جگه‌ له‌ په‌ره‌پێدان به‌ هه‌ماهه‌نگییه‌ سه‌ربازی و ئه‌منییه‌کانی نێوان به‌غدا و تاران له‌ کۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای عێراق تاوتوێی "دوایین پێشهاته‌کانی سووریا و بۆردومان کردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ته‌یفوور له‌ سووریا" ده‌کات.

ئه‌و سه‌ردانه‌ی وه‌زیری به‌رگریی ئێران بۆ به‌غدا دوای هه‌فته‌یێک دێت له‌ بۆردومان کردنی فڕۆکه‌خانه‌ی سه‌ربازیی ته‌یفوور له‌ پارێزگای حمس له‌ سووریا که‌ بوووه‌ هۆی کوژرانی ژماره‌یێک سه‌رکرده‌ی میلیشیا ئێرانییه‌کان و دواتر ئیسرائیل بۆردومانه‌که‌ی له‌ ئه‌ستۆ گرت.

سه‌رچاوه‌: ئیرنا

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13365

Your Comment

You are replying to: .
captcha