تازه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌

به‌شی تورکیا- ئیلنوور چۆیک ڕاوێژکاری باڵای ئه‌ردۆغان سه‌باره‌ت به‌ په‌یامی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا ده‌ڵێت: ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ هه‌ڵبژاردنه‌کان پێش له‌ واده‌ی دیاری‌کراو به‌ڕێوه‌ بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئیلنوور چۆیک ڕاوێژکاری باڵای ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک کۆماری تورکیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ به‌ په‌یامی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی له‌باره‌ی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌ تورکیا ده‌کات و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ئاشکرایه‌ که‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکایه‌تیی کۆمار و په‌رله‌مانی تورکیا به‌ ئاسانی له‌ 2019دا به‌ڕێوه‌ نه‌چێت. ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه‌وانێک بن که‌ 45 ساڵه‌ له‌ نزیکه‌وه‌ سیاسه‌تی تورکیا پێوشوێنگری ده‌کات به‌ ئاسانی ده‌زانن که‌ لێدوانه‌کانی ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی که‌ ڕای‌گه‌یاندبوو "له‌ 26ی ئه‌گێست هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت به‌ڕێوه‌ ده‌به‌ین" به‌و مانایه‌یه‌ که‌ تازه‌ کار له‌ کار ترازاوه‌ و وێ‌ناچێت هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ ساڵی 2019دا به‌ڕێوه‌ بچێت.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا ده‌شڵێت: پرسه‌که‌ ئه‌مڕۆ به‌ دوای دیداری ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان و ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی به‌ ته‌واوه‌تی ئاشکرا ده‌بێت. پارتی داد و گه‌شه‌ به‌ ته‌واوه‌تی خوازیاری به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردن له‌ کاتی دیاری‌کراوه‌ و ڕێبه‌ری پارتی بزاڤی نه‌ته‌وه‌په‌ره‌ست به‌ به‌ڕێوه‌ بردنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت ناوبانگی ده‌رکردوووه‌.

سه‌رچاوه‌: ڕۆژنامه‌ی ینی بیرلیک

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13357

Your Comment

You are replying to: .
captcha