به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئێواره‌ی ڕۆژی سێشه‌ممه 17-4-2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له برێت مه‌كگۆرک نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعش و شاندێكی یاوه‌ری كرد و له دیداره‌که‌دا شاندی میوان ده‌ستخۆشییان له هه‌نگاوه‌كانی ده‌ست پێكردنی دیالۆگی هه‌ولێر- به‌غدا كرد كه بوووه هۆكاری ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و كردنه‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه‌كانی هه‌رێمی کوردستان و ناردنی به‌شێک له مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان.
شانده ئه‌مریکییه‌که که له دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، ئه‌ندرۆ پیک یاریده‌ده‌ری جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا بۆ كاروباری عێراق و ئێران، كین گرۆس كۆنسووڵی گشتیی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان و چه‌ند دیپلۆماتكارێک پێكهاتبوو هیوایان خواست هه‌ر دوو لا گفتوگۆی زیاتر بۆ گه‌یشتن به چاره‌سه‌ری ته‌واوی كێشه‌كان ئه‌نجام بده‌ن و جه‌ختیشیان کرده‌وه كه له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بن و گرنگی و په‌ره‌ی زیاتر به‌و په‌یوه‌ندییانه ده‌ده‌ن.
له درێژه‌ی دیداره‌که‌دا كه قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی کوردستان سوپاسی پشتگیریی ئه‌مریكای بۆ ده‌ست پێكردنی گفتوگۆی هه‌ولێر- به‌غدا كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه دیالۆگ تاكه ڕێگه‌چاره‌ی كێشه‌كانه و ئاماده‌ییی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌رده‌وامیدان به گفتوگۆ و دیالۆگ نیشان دا.
سه‌رۆکی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ڕایگه‌یاند هه‌رێمی كوردستان گرنگییێكی زۆر به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌دات و هه‌موو ئاسانكارییێكیش بۆ بره‌ودانی زیاتر به په‌یوه‌ندییه‌كان له هه‌موو بواره‌كاندا ده‌کرێت.
له به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا دۆخی ناوچه‌كه و عێراق و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی عێراق تاوتوێ‌کران و گفتوگۆیان له‌باره‌وه کراوه.
سه‌رچاوه: ڕووداو
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment