عێراق بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کێشە لەسەرەکان داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سوپاسالاری پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە ڕای دەگەیێنێت، تا ئێستا وەزارەتی بەرگریی عێراق بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارای هەرێمی کوردستان بە فەرمی داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قارەمان شیخ کەمال، جێگری سوپاسالاری هێزی پێشمەرگە لە وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان و وەڵامی عێراق بۆ ئەو بابەتە ڕایگەیاند: "تا ئێستا حکوومەت و وەزارەتی بەرگریی عێراق بە فەرمی داوایان لە وەزارەتی پێشمەرگە نەکردووە، بۆ دانانی میکانیزمێک بۆ بەشداری پێکردنی هێزی پێشمەرگە لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان، بەڵام ئێمە وەک وەزارەت پێمان باشە بگەڕێینەوە ئەو ناوچانە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: "هەوڵەکان لەلایەن هاوپەیمانانەوە بۆ گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردستانییەکان دەستی پێ کردووە بەڵام حکوومەتی عێراق هەڵویستی خۆی لەو بارەیەوە ڕانەگەیاندووە.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی پێشمەرگە باسی لەوەش کرد: "پێیان باشە هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان پێش ئەنجامدانی ڕۆژانی هەڵبژاردنەکان بگەڕێنەوە، بۆ ناوچە کوردستانییەکان، چونکە دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە باش نین".

سەرچاوە: باسنیووز

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13347

Your Comment

You are replying to: .
captcha