قەندیل بەسەر پەکەکە-دا دەڕووخێنین

بەشی تورکیا- ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا لەبارەی ئۆپەراسیۆنەکانی دەرەوەی سنووری ئەرتەشی تورکیا لە عێراق و سووریا وتی: لە داهاتوویێکی نزیکدا قەندیل بەسەریاندا دەڕووخێنین، ئەمنیەتی سنوورەکانی تورکیا دەبێت لە کۆبانی و گرێسپێ-وە دابین بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا کە لە کۆبوونەوەی هەفتەیی پارتی داد و گەشە لە پەرلەمانی تورکیا ئامادە بوو بەبێ وتەدان لەبارەی پەیام هەڵبژاردنی پێشوەختی دەوڵەت باغچەلی سەرۆکی پارتی نەتەوە پەرەستی تورکیا، ڕەخنەی لە حیزبە ئۆپۆزیسیۆنەکانی تورکیا گرت و ڕایگەیاند: پارتی سەرەکیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە جێگای ڕەخنە گرتن، بووەتە دوژمنی سوێند خواردوو. نوێنەرانی ئەو پارتە زیاتر لەگەڵ سەرۆکی پێشووی پارتی لایەنگری گرووپە تیرۆریستییەکاندا دیدار دەکەن تا لەگەڵ نوێنەری بەند کراوی خۆیاندا. ئەوە چ سۆزێکە؟ بەو بۆنەوە ئێمە بە پارتی سەرەکی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا دەڵێین پارتی خەیانەت.

ناوبراو لە درێژەی وتەکانیدازیادی کرد: ئەگەر ئێمە خاکی سووریا نەکەینە جێگایێکی ئەمن، 3.5 ملیۆن پەنابەری سووریا ناگەڕێنەوە بۆ وڵاتی خۆیان. بۆ دابین کردنی ئەمنیەتی خۆمان و برایانی سووریمان مەجبوورین ئەو وڵاتە ئەمن بکەین. لە گفتوگۆ لەگەڵ ڕاوێژکاری ئاڵمانیادا جەختم کردەوە ئەمنیەتی سنوورەکانی تورکیا دەبێت لە کۆبانی و گرێسپێ-وە دابین بکرێت.

سەرچاوە: هەواڵدەریی هابر 7

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 13346

Your Comment

You are replying to: .
captcha