بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نێچیرڤان بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان وەڵامی هەواڵنێرانی لە پرسە جیاوازەکاندا دایەوە.
لەبارەی گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێم نێچیرڤان بارزانی گوتی: "ھیچ رێككەوتنێک لە نێوان حكوومەتی ھەرێم و عێراق و ئەمریكا نییە، بۆ گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ئەو ناوچانە".
سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چوونی شاندی هه‌رێم نێچیرڤان بارزانی رایگه‌یاند ته‌نها له راگه‌یاندنه‌كانه‌وه گوێبیستی ئه‌وه بووه شاند بچێت، ئه‌گه‌ر نا هیچ شتێكی وا نه‌بوو، ڕوونیشی كرده‌وه، ئاسایی و سرووشتییه شاندی به‌غدا بێن و شاندی هه‌ولێریش بچێته به‌غدا.
له‌باره‌ی ناردنی بڕه پاره‌كه‌ش، رایگه‌یاند به‌غدا پابه‌ندە به ناردنی ئه‌و بڕه پاره‌یه‌ی دیاریكراوه.
سەرۆكی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به مووچه‌ی پاسه‌وانان كه ئێستا به هۆی سیسته‌می پاشه‌كه‌وت گرفتی هه‌یه، ئەوەی خستەڕوو، كێشه‌یێک هه‌بووه له‌و مه‌سه‌له‌یدا، وه‌زاره‌تی ناوخۆ و دارایی سه‌رقاڵی چاره‌سه‌ركردنی بابه‌ته‌كه‌ت و چاره‌سه‌ر ده‌كرێت.
لەبارەی پڕۆژە یاسای چاكسازی، نێچیرڤان بارزانی وتی یاساكه بۆ ئه‌وه نێردراوه‌ته په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێت، هه‌نگاوێكی "زۆر باشه" بۆ ئه‌وه‌ی چاكسازی له هه‌رێمی كوردستان بكرێت، هه‌موو هه‌وڵێكیش بۆ ئه‌وه‌یه په‌سه‌ند بكرێت و له په‌رله‌مان ده‌ربچێت.
دەربارەی كێشه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی سلێمانی و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی گه‌شته‌كان بۆ توركیا، سه‌رۆک وه‌زیران دەڵێت ئه‌وان له گفتوگۆی به‌رده‌وام دان له‌گه‌ڵ ئه‌نقه‌ره و به‌و هیوایه‌ن بتوانن ئه‌و بابه‌ته چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
سه‌باره‌ت به پێكهێنانی هێزی هاوبه‌ش و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی پێشمه‌رگه بۆ كه‌ركووک رایگه‌یاند به شێوه‌یێكی فه‌رمی له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و ئه‌مه‌ریكا هیچ دانووستانێكی فه‌رمی نییه.
راشیگه‌یاند، نیگه‌رانن له تێكچوونی ئارامی ئه‌و ناوچانه و هه‌موو شتێكیش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی ناوچه‌كه بگه‌ڕێته‌وه، حكوومه‌تیش ئاماده‌یی هه‌یه بۆ هه‌موو هه‌نگاوێک له‌و باره‌یه‌وه.
تایبەت بە پرسی هه‌ڵبژاردن له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم، سه‌رۆک وه‌زیران وتی له هه‌ڵبژاردندا هه‌موو شتێک چاوه‌ڕوانكراوه، ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه هه‌یه، ئه‌وه‌یه مه‌جالی پارتی نه‌دراوه باره‌گای هه‌بێت، به پێچه‌وانه‌وه پارته‌كانی دیكه هه‌یانه و رێگه‌یان پێدراوه، یه‌كێک له هۆكاره‌كانی بایكۆت كردنیش پرسی سه‌قامگیری و ئه‌منی بووه.
نێچیرڤان بارزانی ھێمای بۆ ئەوەكرد، هه‌ڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق تایبه‌ته به عێراق، هه‌ر پارتێكی سیاسی عێراقی ده‌توانێت له كوردستان كاندیدی هه‌بێت و حزبه كوردستانییه‌كانیش ده‌توانن له به‌غدا و به‌سرا و شوێنه‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌بێت، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ست نیگه‌رانیش بێت، روونی كرده‌وه، پێی نیگه‌ران نین.
سه‌رۆک وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، له باره‌ی هێرشه هاوبه‌شه‌كه‌ی سه‌ر سووریا، رایگه‌یاند، هه‌ڵوێستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان روونه، هه‌رێمی كوردستان گه‌وره‌ترین قوربانی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بوو، دوێنی یادی كیمیاباران كردنی دۆڵی بالیسان و شێخ وەسان بووه و پێشتریش یاده‌كانی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه‌كانی دیكه بووه.
دووپاتیشی كرده‌وه، هه‌ر رێكارێک بۆ رێگه‌گرتن له به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی بگیرێته‌به‌ر وه‌ک حكوومه‌تی هه‌رێم پشتیوانی ده‌كه‌ن، چوونكه گه‌لی كوردستان گه‌وره‌ترین قووربانییه.
له باره‌ی دابه‌ش كردنی پارچه زه‌وی نیشته‌جێ بوونیش، روونی كرده‌وه، به‌رنامه هه‌یه دابه‌ش بكرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیار نییه و تا ئیستا له‌سه‌ر میكانیزمی دابه‌شكردنه‌كه رێكنه‌كه‌وتوون.
لەبارەی رەوشی كوردستان و بەردەوام بوونی حكوومەت لە دابەشكردنی مووچە، سەرۆكی حكوومەت روونی كرده‌وه، به شێوه‌یێكی گشتی ئه‌گه‌ر ره‌وشه‌كه پێوانه بكرێت، ئێستا "زۆر باشتره"، هه‌نگاوه‌كان به گشتی به‌ره‌و پێشه‌وه‌ن نه‌ک دواوه، ئه‌گه‌رچی به دڵی ئه‌وانیش نییه.
له وه‌ڵامی پرسیارێک دەربارەی دەست پێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكانی ھەولێر و تاران. نێچیرڤان بارزانی، رایگه‌یاند ئه‌وان خۆشحاڵن به ده‌ست پێكردنه‌كه‌ی گه‌شته‌كان و هه‌واڵێكی باشه و خۆشحاڵن، په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و تاران و وڵاتانی دراوسێ باشه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند چوونی وه‌زیری پلاندانانی هه‌رێم بۆ توركیا، له سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری وزه‌ی توركیا بووه و له په‌راوێزی كۆنفرانسه‌كه كۆبوونه‌وه‌كه‌یان كردووه و قسه‌یان كردووه، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌وان چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی زیاتر بۆ ئاسایی بوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر.
سه‌باره‌ت به پرۆژه یاسای چاكسازی روونی كرده‌وه، پێویسته په‌رله‌مان پرۆژه‌كه په‌سه‌ند بكات و چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ن، به‌ڵام به گشتی یاساكه له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌گه‌رچی ره‌نگه هه‌ندێک كه‌س یاساكه به به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان نه‌زانن.
سەرچاوە: کوردستان 24
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment