ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد سبه‌ی له‌گه‌ڵ باخچه‌لی-دا كۆ ده‌بێته‌وه‌

به‌شی تورکیا- ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا ئاشكرای كرد: سبه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌دا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌ركۆماری توركیا، ئاشكرای كرد سبه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌دا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان له‌ په‌رله‌مان وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی په‌یوه‌ست به‌ مژاره‌كانی رۆژه‌ڤ دایه‌وه‌.

له‌ وه‌ڵامی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌ ده‌وله‌ت باخچه‌لی سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په‌، پێشنیازی كردوووه‌ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی كۆمار و په‌رله‌مان رۆژی ٢٦ی ئاب ئه‌نجام بدرێت، ئه‌ردۆغان ئاشكرای كرد سبه‌ی له‌گه‌ڵ باخچه‌لی-دا كۆ ده‌بێته‌وه‌.

هه‌روه‌ها به‌کر بۆزداغ، وته‌بێژی حکوومه‌تی تورکیا و جێگری سه‌رۆک وه‌زیرانی تورکیاش له‌ کاردانه‌وه‌ به‌ لێدوانه‌که‌ی باخچه‌لی ڕای‌گه‌یاند: به‌شی په‌یوه‌ندیداری حیزبه‌که‌مان ئه‌و پیشنیاره‌ هه‌ڵده‌سه‌نگێنن و به‌یاننامه‌یێک له‌و باره‌وه‌ بڵاو ده‌کرێته‌وه‌. منیش له‌گه‌ڵ ئێوه‌ ئاگاداری ئه‌و هه‌واڵه‌ بووم.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13339

Your Comment

You are replying to: .
captcha