به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئاڵدار خه‌لیل ئه‌ندامی ته‌ڤگه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی دیموکراتیکی کوردی سووریا (TEV-DEM) له لێدوانێکدا ئاماژه به هێرشی ئه‌مدواییه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر سووریا ده‌کات و ڕایده‌گه‌یێنێت: ئه‌گه‌ر دیتران به شێوه‌ی تیئۆریک دژایه‌تیی خۆیان له‌گه‌ڵ چه‌که کیمیایییه‌کان ده‌رده‌بڕن ئێمه کوردی سووریا خه‌م و چه‌رمه‌سه‌رییه‌کانی به‌کارهێنانی ئه‌و چه‌کانه‌مان ئه‌زموون کردوووه هه‌ر به‌و بۆنه‌شه‌وه ئێمه دژ به هه‌ر که‌سێکین ئه‌و چه‌کانه به‌کار بهێنێت. له‌باره‌ی هێرشه‌کانی ئه‌م دواییه بۆ سه‌ر سووریا بێلایه‌نین و پشتیوانی له ڕێگه‌چاری ئاشتییانه ده‌که‌ین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌کانیدا جه‌ختی کرده‌وه: ویلایه‌ته یه‌کگرتوووه‌کانی ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات کۆتایی به کارتێکه‌رییه‌کانی ڕووسیا له سووریا بهێنێت. ئامانجی ئه‌مریکا تێکدانی هاوپه‌یمانی ڕووسیا- تورکیا- ئێرانه. ده‌یانه‌وێت جارێکی دیکه ژێنێڤ بخه‌نه ئه‌وله‌وییه‌ته‌وه. ئه‌مریکا پیلانێکی ئاوه‌های له مێشکدایه. ئه‌مریکا هه‌وڵ ده‌دات له سووریا و ناوچه‌که وه‌کوو زلهێزی یه‌که‌م بناسێندرێت. ئه‌و فاکته‌رانه‌ی که ئیدعای هێرشی کیمیایی بۆ سه‌ر دومای زه‌ق کرده‌وه ئه‌مانه‌یه ئه‌گینا سه‌دان جار هێرشی کیمیایی ئه‌نجام دراوه.
ئاڵدار خه‌لیل ئاماژه به ڕه‌زامه‌ندی و پشتیوانیی تورکیا له‌و هێرشانه ده‌کات و ده‌شڵێت: به دوای ئه‌و کاره تورکیا هه‌ندێک گۆڕانکاری له پێوه‌ندییه‌کانی دروست ده‌بێت. به دوای ئه‌مه پێوه‌ندیی تورکیا له‌گه‌ڵ ڕووسیا و ئێران وه‌ک پێشوو نابێته‌وه. پێوه‌ندییه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا و ڕۆژئاواش وه‌ک پێشوو نابێت. تورکیا هه‌ر چه‌نێکیش به ڕووسیا نزیک بێته‌وه هه‌مدیسان وڵاتێکی ئه‌ندامی ناتۆیه. ئه‌مه تاقیکردنه‌وه‌یێکی بچووک بوو.
سه‌رچاوه: هه‌واڵده‌ریی زهرنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment