ئیدعاکان له‌ باره‌ی هێرشی کیمیایی بۆ دووما داو بوو

به‌شی تورکیا- سێرگێی لاڤرۆف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هێرشی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سه‌ر سووریا و ڕای‌گه‌یاند: ئیدعاکان له‌ باره‌ی هێرشی کیمیایی بۆ دووما داو بوو.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگێی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی BBC له‌ لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه‌ هێرشی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سووریا و ڕای‌گه‌یاند: ئیدعاکان له‌ باره‌ی هێرشی کیمیایی بۆ دووما داو بوو. وڵاتانی ڕۆژئاوا که‌ به‌ریتانیاش ده‌گرێته‌وه‌ هه‌ر جۆره‌ ڕێگایێکی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ستوووه‌. به‌ هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ره‌وڕووی سه‌رده‌مێک خراپتر و ئاڵۆزتر له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردین.

ناوبراو له‌ درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه‌: ئێمه‌ ده‌توانین ئه‌و گه‌ره‌نتییه‌ بده‌ین که‌ ڕووسیا له‌ ناوچه‌که‌ ته‌داخولێکی نه‌بوووه‌. هه‌مووی ئه‌و به‌ڵگانه‌ که‌ ڕێبه‌رانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا پشتییان پێی به‌ستوون له‌ ڕاستیدا داوی هه‌واڵی و تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌ که‌ ڕوویان تێی کردوون.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13327

Your Comment

You are replying to: .
captcha