به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سێرگێی لاڤرۆف وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا له گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ریی BBC له لێدوانێکدا ئاماژه‌ی دایه هێرشی ئه‌م دواییه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ سووریا و ڕایگه‌یاند: ئیدعاکان له باره‌ی هێرشی کیمیایی بۆ دووما دا‌و بوو. وڵاتانی ڕۆژئاوا که به‌ریتانیاش ده‌گرێته‌وه هه‌ر جۆره ڕێگایێکی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ڕووسیا به‌ستوووه. به هۆی نه‌بوونی په‌یوه‌ندیی نێوان ڕووسیا و وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ره‌وڕووی سه‌رده‌مێک خراپتر و ئاڵۆزتر له سه‌رده‌می شه‌ڕی ساردین.
ناوبراو له درێژه‌ی لێدوانه‌که‌یدا ڕوونیشی کرده‌وه: ئێمه ده‌توانین ئه‌و گه‌ره‌نتییه بده‌ین که ڕووسیا له ناوچه‌که ته‌داخولێکی نه‌بوووه. هه‌مووی ئه‌و به‌ڵگانه که ڕێبه‌رانی ئه‌مریکا، فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا پشتییان پێی به‌ستوون له ڕاستیدا داوی هه‌واڵی و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه که ڕوویان تێی کردوون.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment