بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، جووتیار عادل، وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد: "ئه‌مڕۆ شاندی دانوستانكاری حكوومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به رێككه‌وتن له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای بودجه سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات".
ئەمە لەکاتێکدایە، ١٧ەهەمین جارە شاندی هەرێم دەچێتەوە بەغدا بۆ گفتوگۆ کردن لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی ٢٠٢١ی عێراق بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەبارەی رادەست کردنی داهاتە نەوتی و نا نەوتییەکانی هەرێم بە حکوومەتی فیدڕاڵی و جێگیرکردنی پشکی هەرێم لە بودجەدا.
لەبارەی به‌یادی ٣٣ ساڵه‌ی كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه، ئەوەشی خستەڕوو، "ئێمه نیگه‌رانین له‌وه‌ی نه‌توانراوه حكوومه‌تی عێراق بەگوێرەی پێویست داواکارییەکانی حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی قوربانیانی هه‌ڵه‌بجه جێبەجێ بکات"
ناوبراو دەشڵێت: ئومێد ده‌كه‌ن بتوانن قه‌ره‌بووی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه بكه‌نەوە، به‌وه‌ش ناوه‌ستن و خۆیان به به‌رپرسیار ده‌زانن و درێغی ناكه‌ن له خزمه‌ت كردنی هه‌ڵه‌بجه.
سه‌باره‌ت به پشكی هه‌ڵه‌بجه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢١ی هه‌رێم جووتیار عادل ئاماژەی بەوەدا، "هه‌رێمی كوردستان به‌پێی ئه‌و بودجه‌یه‌ی ئاماده كراوه له قۆناغی كۆتاییدایه، هه‌ڵه‌بجه تایبه‌تمه‌ندی ده‌بێت و له‌به‌رچاو ده‌گیرێت".
وته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هاوکات، باسی لەوەشکرد، به‌پێی پلانی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان ده‌كرێت و پرۆژه و خزمه‌تگوزاری بۆ جێبه‌جێ ده‌كرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment