پێداگریی پارتی له‌سه‌ر بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کان له‌ که‌رکووک

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاوێز مه‌لا په‌روێز به‌رپرسێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ پارێزگای که‌رکووک جه‌خت له‌سه‌ر پێداگریی ئه‌و حیزبه‌ ده‌کاته‌وه‌ له‌سه‌ر بایکۆت کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مان له‌ که‌رکووک.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاوێز مه‌لا په‌روێز به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی پارتی له‌ که‌رکووک له‌ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ که‌ناڵی ئێن ئاڕ تیدا ڕای‌گه‌یاند: هه‌تا دۆخی که‌رکووک ڕاست نه‌کرێته‌وه‌ هه‌ڵبژاردن له‌ شاره‌که‌ گرنگ نییه‌ و داواش له‌ خه‌ڵک ده‌کات به‌شداری له‌ هیچ پڕۆسه‌یێکی سیاسی له‌ شاری که‌رکووک نه‌که‌ن.

ناوبراو ده‌شڵێت: به‌شداری کردنی خه‌ڵک له‌ که‌رکووک له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق هیچ گرنگ نییه‌. کورد له‌ که‌رکووک یه‌ک کورسی هه‌بێت یان ١٠ کورسی جیاوازیێکی ئه‌وتۆی نییه‌ و کاریگه‌ری دروست ناکات له‌ په‌رله‌مانی عێراق.

کاوێز مه‌لا په‌روێز ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: پڕۆسه‌ی سیاسی له‌ عێراق پرۆسه‌یێک نییه‌ دیموکراسی یه‌کلا بکاته‌وه‌ به‌ڵکوو پڕۆسه‌که‌ له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێکه‌وتن دامه‌زراوه‌ بۆیه‌ هه‌ڵبژاردن ناتوانێت ماف بدات به‌ کورد له‌ که‌رکووک.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13289

Your Comment

You are replying to: .
captcha