به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووداوه‌که دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ڕووی دا که دوو که‌س له سه‌رنشینانی مینی پاسه‌که گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و 13 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان گوازرانه‌وه.
جێگری ده‌رمانی زانستگای زانستی پزیشکیی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه ڕایگه‌یاند: هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ده‌ستبه‌جێ له شوێنی ڕووداوه‌که ئاماده بوون و کوژراو و بریندارانیان بۆ پزیشکی دادوه‌ری و نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان گواسته‌وه که هه‌ندێکیان باری ته‌ندروستیان ناله‌باره و ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه ده‌گوازرێنه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60104
Your Comment