هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی مینی پاسێک له‌ مه‌ریوان کوژراو و برینداربوونی 15 که‌سی لێکه‌وته‌وه‌

به‌شی ئێران/کوردی- ڕۆژی ڕابردوو له‌ جاده‌ی باغانی مه‌ریوان مینی پاسێک هه‌ڵگه‌ڕایه‌وه‌ که‌ 2 کوژراو و 13 برینداری لێکه‌وته‌وه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕووداوه‌که‌ دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی ڕابردوو ڕووی دا که‌ دوو که‌س له‌ سه‌رنشینانی مینی پاسه‌که‌ گیانی خۆیان له‌ده‌ست دا و 13 که‌سی دیکه‌ش بریندار بوون و بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بووعه‌لی مه‌ریوان گوازرانه‌وه‌.

جێگری ده‌رمانی زانستگای زانستی پزیشکیی کوردستان له‌و باره‌یه‌وه‌ ڕای‌گه‌یاند: هێزه‌کانی فریاکه‌وتن ده‌ستبه‌جێ له‌ شوێنی ڕووداوه‌که‌ ئاماده‌ بوون و کوژراو و بریندارانیان بۆ پزیشکی دادوه‌ری و نه‌خۆشخانه‌ی مه‌ریوان‌ گواسته‌وه‌ که‌ هه‌ندێکیان باری ته‌ندروستیان ناله‌باره‌ و ئه‌گه‌ر پێویست بکات بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه‌ ده‌گوازرێنه‌وه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13288

Your Comment

You are replying to: .
captcha