به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 27ی خاکه‌لێوه محه‌مه‌د حه‌زره‌ت‌پوور به هه‌واڵنێرانی وت: ورمێ وه‌کوو شاری نێوده‌وڵه‌تی و پێته‌ختی گه‌شتیاریی ئێران له ساڵی 2020 هه‌ڵبژێردرا و ئه‌و هه‌ڵبژاردنه به‌پێی په‌سه‌ندکراوی ڕێکخراوی میراتی فه‌رهه‌نگی، پیشه‌ی ده‌ستی و گه‌شتیاریی وڵات ئه‌نجام درا.
ناوبراو وتیشی: 10 له‌سه‌دی گوژمه‌ی 600 میلیارد تمه‌نی به‌شی په‌ره‌پێدانی شاره‌وانیی ورمێ بۆ ته‌واو کردنی ژێرخانه‌کان ته‌رخان کراوه که به یارمه‌تیی داموده‌زگای حکوومی و که‌رتی تایبه‌ت ئه‌نجام ده‌بێت.
حه‌زره‌ت‌پوور ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات که هه‌ڵبژاردنی ورمێ وه‌کوو پێته‌ختی گه‌شتیاری ده‌فرایه‌تییێکی گرینگ بۆ ئابووری ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوایه و ده‌شڵێت: ئامانج ته‌نیا ورمێ نییه و له‌و بابه‌ته‌دا تێکڕای پارێزگا شوێنی مه‌به‌ستی گه‌شتیاری ده‌بێت و به‌رنامه‌کان له ئاستی پارێزگا جێبه‌جێ ده‌کرێن.
ناوبراو فره‌ڕه‌نگی ئیتنیک، ڕه‌گه‌ز، زمان و ئایین به گرینگ‌ترین هۆکاره‌کانی هه‌ڵبژاردنی ورمێ وه‌کوو شوێنی مه‌به‌ستی گه‌شتیاریی 2020 ده‌زانێت و ڕای‌ده‌گه‌یێنێت: ساڵی 2020 ساڵی پیشان‌دانی یه‌کده‌نگی و هاودڵیی خه‌ڵکی ئازه‌ربایجانی ڕۆژئاوا ده‌بێت.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment