زیاد بوونی 10 ملیار دولاریی هاوردە کردن لە ساڵی 96دا هۆی نیگەرانییە

بەشی کوردستان- نوێنەری وەلی فەقی لە پارێزگای کوردستان جەختی کردە سەر گرنگایەتیی پشتگیری کردن لە بەرهەمی ئێرانی و ڕایگەیاند زیاد کردنی 10 ملیار دولاریی هاوردە کردن لە ساڵی 96دا لە چاو ساڵی 95 هۆی نیگەرانییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئایەتۆڵڵا سەید محەمەد حسێنی شاهڕوودی لە کۆبونەوەی پسپۆڕیی پێشنوێژانی هەینیی پارێزگای کوردستان کە لە سەر بابەتی پشتگیری کردن لە بەرهەمە ناوخۆییەکان بەڕێوە چوو وتیشی: هەر کەلوپەلێک کە لە ئێراندا بەرهەم دێت نابێت لە وڵاتانی بیانییەوە هاوردە بکرێت و دەبێت بەستێن بۆ هەناردە کردنیشی فەراهەم بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: لە ساڵی ڕابردوودا لە چاو ساڵی پێشووتر هاوردە کردن 10 ملیار دولار زیادی کردووە کە ئەو بابەتە هۆی نیگەرانییە.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13279

Your Comment

You are replying to: .
captcha