ئاماره‌کانی هه‌ڵبژاردنی داهاتوو په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی ده‌نگده‌ران، ژماره‌ی کورسییه‌کان و هه‌روه‌ها ژماره‌ی لیست و کاندیده‌کانی هه‌رێمی کوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ئاشکرا ده‌کات که‌ بڕیاره‌ له 2018.05.12 له‌ عێراق و هه‌رێمی کوردستان به‌ڕێوه ‌بچێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مازن عه‌بدولقادر سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان له‌ کۆنفرانسێکی رۆژنامه‌ڤانیدا له‌باره‌ی ئاماره‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ڕای‌گه‌یاند: "به‌ گشتی سێ ملیۆن و 144 هه‌زار و 730 که‌س مافی ده‌نگدانی هه‌یه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان و 25 قه‌واره‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌شدارن که‌ 19 یان حیزبن، 4یان هاوپه‌یمانین و 2 پاڵێوراوی سه‌ربه‌خۆیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌که‌ به‌شدارن".

سه‌رۆکی ده‌سته‌ی کۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان ژماره‌ی کاندیده‌کانیشی ئاشکرا کرد و گوتی: "به‌ گشتی 503 که‌س خۆیان کاندید کردوووه‌ که‌ 357 که‌سیان له‌ ڕه‌گه‌زی نێرن و 146 کاندیدش له‌ ره‌گه‌زی مێن".

ژماره‌ی کورسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان به ‌گوته‌ی مازن عه‌بدولقادر 46 کورسییه‌ که‌ به‌و شێوه‌یه‌ دابه‌ش کراون:

- پارێزگای هه‌ولێر 16 کورسی که‌ یه‌کێکیان بۆ کۆتای مه‌سیحییه‌

- پارێزگای سلێمانی 18 کورسی

- پارێزگای دهۆک 12 کورسی که‌ یه‌کێکیان بۆ کۆتای مه‌سیحی ده‌بێت

سه‌رچاوه‌: ڕووداو

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13271

Your Comment

You are replying to: .
captcha