سەرکردەیێکی YPG لە سووریا دەستگیر کرا

بەشی تورکیا- هەواڵگریی تورکیا ئیدیعا دەکات لە ئۆپەراسیۆنکدا لە سووریا سەرکردەیێکی YPGیان دەستگیر کردووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دەزگای هەواڵگریی نیشتمانیی تورکیا (MIT) ڕایگەیاند ھێزە ئەمنییەکانی تورکیا سەرکردەیێکی یەپەگە-یان لە سەر سنووری نێوان تورکیا و سووریا بەناوی "ئیبراھیم بابات" ناسراو بە شێخ گۆیی (Şeh Guyi) دەستگیرکردووە.

ھەواڵگری تورکیا دەڵێت ئەو سەرکردەیەی یەپەگە لە نزیک سنووری سووریا دەستگیر کراوە و لە ئۆتۆمبێلەکەیدا چەند تەقینەوە و مینی ئامادەکراو بۆ تەقاندنەوە گیراون لە ناوچە ژێر دەسەڵاتی ھێزەکانی تورکیا لە باکووری سووریا.

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا بە ئاژانسی ئەنادۆڵیان راگەیاندووە، بابات کە نازناوەکەی "شێخ گۆیی"یە پۆستی فەرماندەی لیوای ھەبووە لە نێو پەکەکە و یەپەگەدا.

سەرچاوە ئەمنییەکانی تورکیا گوتوشیانە، بابات لە ساڵی 2011 چووەتە ریزی PKK لە ناوچەی جزیرە لە باکووری رۆژھەڵاتی سووریا و چەندین بەرپرسیاری و پۆستی لە نێو پەکەکەدا لە عێراق و سووریا وەرگرتووە، پێش ئەوەی لە ساڵی 2017 لە پۆستی فەرماندەی لیوا دابمەزرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 1327

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha