بهپێی ههواڵی کوردپرێس، جەمال حەمەسەعید، بەرپرسی نووسینگەی هاوپەیمانیی نەسر لە سلێمانی، ئێوارەی رۆژی شەممە 14ی نیسان لە کۆنگرەیێکی رۆژناڤانیدا ڕایگەیاند: " هەڵبژاردن مافێکی دیموکراسییە بۆ هەر لایەنێکی سیاسی و هاوپەیمانێتییەک، هەر لایەنێک ئازادە لە کوێ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، بە بڕوای ئێمە عێراق یەکە".
ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان وەکوو هاوپەیمانیی نەسر بەبێ جیاوازی نووسینگە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەکەنەوە، ئەمەشی بە جۆرێک لە جۆرەکانی دیموکراتی بۆ سەرجەم حیزبەکان و کانیدەکان وەسف کرد.
هاوپەیمانیی نەسەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 12-5-2018 بەڕێوە بچێت، لە شاری سلێمانی 9 کاندیدی هەن، 3 ژن و 6 پیاو، جەمال حەمەسەعید گوتی: "بێگومان چاومان لەوەیە وەکوو هەموو حیزبەکانی دیکە دەنگ بەدەست بێنین".
بەرپرسی نووسینگەی هاوپەیمانیی نەسر لە سلێمانی پێداگری لەوە کرد کە ئەوان ناکۆکییان لەگەڵ هیچ یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان نییە، لەگەڵ هەموویان دۆستن و رێزی هەمووشیان دەگرن.
کۆدی ههواڵنێر: 60104
Your Comment