هاوپەیمانێتییەکەی عەبادی نووسینگەی لە سلێمانی کردەوە

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- هاوپەیمانیی نەسر بە سەرۆکایەتیی حەیدەر عەبادی، نووسینگەی خۆی لە شاری سلێمانی کردەوە. بەرپرسی نووسینگەکەش رایگەیاند: "هەر لایەنێک ئازادە لە کوێ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، چونکە عێراق یەکە". ژمارەی کاندیدەکانیشی لە سنووری سلێمانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق ئاشکرا کرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، جەمال حەمەسەعید، بەرپرسی نووسینگەی هاوپەیمانیی نەسر لە سلێمانی، ئێوارەی رۆژی شەممە 14ی نیسان لە کۆنگرەیێکی رۆژناڤانیدا ڕای‌گەیاند: " هەڵبژاردن مافێکی دیموکراسییە بۆ هەر لایەنێکی سیاسی و هاوپەیمانێتییەک، هەر لایەنێک ئازادە لە کوێ بەشداری هەڵبژاردنەکان دەکات، بە بڕوای ئێمە عێراق یەکە".

ناوبراو ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان وەکوو هاوپەیمانیی نەسر بەبێ جیاوازی نووسینگە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق دەکەنەوە، ئەمەشی بە جۆرێک لە جۆرەکانی دیموکراتی بۆ سەرجەم حیزبەکان و کانیدەکان وەسف کرد.

هاوپەیمانیی نەسەر بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە بڕیارە 12-5-2018 بەڕێوە بچێت، لە شاری سلێمانی 9 کاندیدی هەن، 3 ژن و 6 پیاو، جەمال حەمەسەعید گوتی: "بێگومان چاومان لەوەیە وەکوو هەموو حیزبەکانی دیکە دەنگ بەدەست بێنین".

بەرپرسی نووسینگەی هاوپەیمانیی نەسر لە سلێمانی پێداگری لەوە کرد کە ئەوان ناکۆکییان لەگەڵ هیچ یەکێک لە لایەنە سیاسییەکان نییە، لەگەڵ هەموویان دۆستن و رێزی هەمووشیان دەگرن.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13268

Your Comment

You are replying to: .
captcha