به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- کاتژمێر ١٢ی ئه‌مشه‌و به‌ شێوه‌ی فه‌رمی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌مڕۆ یه‌کشه‌ممه‌ 15ی ئه‌یپڕێڵ/ 26ی خاکه‌لێوه‌ بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ستی پێکرد و ئێستا حزبه‌ کوردستانییه‌کان و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان پۆسته‌ر و لۆگۆ و ئاڵای خۆیان له‌ شه‌قامه‌کانی هه‌ولێر و شوێنه‌ گشتییه‌کانی ئه‌و شاره‌ هه‌ڵده‌واسن.

هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق 22ی گوڵان/ 12ی مه‌ی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ هه‌رێمی کوردستانیش حیزب و که‌سایه‌تییه‌ سه‌ربه‌خۆکان تێیدا به‌شداری ده‌که‌ن و چه‌ندین لیست و ئیئتیلاف له‌ نێوان حیزبه‌کان بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان پێک هاتوووه‌.

بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کانی عێراق له‌ دیکه‌ی ناوچه‌کانی وڵات له‌ ڕۆژی ڕابردوووه‌وه‌ ده‌ستی پێکرد به‌ڵام له‌ هه‌رێمی کوردستان به‌ بۆنه‌ی هاوکات بوونی له‌گه‌ڵ ساڵیادی ئه‌نفال له‌ ساڵی 1998 له ‌لایه‌ن ڕژێمی سه‌دام دژ به‌ کورده‌کان بۆ ئه‌مڕۆ دوا خرا.

سه‌رچاوه‌: خه‌ندان

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13267

Your Comment

You are replying to: .
captcha