به‌ستێنی پێویست بۆ به‌شداریی ئاواره‌ عێراقییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خساوه‌

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- سه‌رۆکی کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن له‌ هه‌رێمی کوردستان ده‌ڵێت: به‌ستێنی پێویست بۆ به‌شداریی ئاواره‌ عێراقییه‌کان له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی عێراق ڕه‌خساوه‌.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ماجد عه‌بدولقادر به‌ هه‌واڵده‌ریی "الغدپرس"ی وت: کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌و ئاوارانه‌ی که‌ له‌ دوو ساڵی ئه‌مدواییه‌ بۆ به‌شداری له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتووی په‌رله‌مانی عێراق ناونووسییان کردوووه‌ ڕێوشوێنی پێویست له‌وان دروست کردنی 400 بازگه‌ی ده‌نگدانی گرتۆته‌به‌ر.

ناوبراو جه‌خت له‌سه‌ر مه‌یل و خواستی کۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن باڵای ده‌کاته‌وه‌ بۆ به‌شداریی هه‌موو ئاواره‌کان و فه‌راهه‌م کردنی پێداویستیی پێویست بۆ ئه‌وان.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13266

Your Comment

You are replying to: .
captcha