فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی و خۆجێیی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت

به‌شی ئیلام- جێگری کاروباری فه‌رهه‌نگی و میدیاییی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام ڕای‌گه‌یاند: یه‌که‌مین فستیڤاڵی چیرۆکی کوردی و خۆجێیی له‌و پارێزگا له‌ ژێر ناوی فستیڤاڵی چیرۆکیی "ڕازان" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، یوونس قه‌یتانی لەو بارەیەوە بە هەواڵنێرانی وت: ئه‌و فستیڤاڵه‌ به‌ هاوکاریی ئه‌نجومه‌نی شیعر و ئه‌ده‌بی ئیلام، ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی پارێزگای ئیلام و ناوه‌ندی شیعر و ئه‌ده‌ب و چیرۆکی ئێرانیان له‌ کۆتاییی مانگی جۆزه‌ردان به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

ناوبراو زیادی کرد: بانگه‌وازی ئه‌و فستیڤاڵه‌ مانگی به‌فرانباری ڕابردوو ده‌رکراوه‌ و تا دوایین ڕۆژانی مانگی گوڵان مۆڵه‌تی ناردنی به‌رهه‌م درێژ کراوه‌ته‌وه‌.

قه‌یتانی ئاماژه‌ی بەوەش کرد کە هۆگران لە هەموو تەمەنێکدا ده‌توانن له‌و فستیڤاڵه‌دا به‌شدار بن و زیادی کرد: چیرۆکه‌ نێردراوه‌کان ده‌بێ له‌ قه‌باره‌ی کورته‌ چیرۆک و که‌متر له‌ 5000 وشه‌ بێت و به‌ شێوه‌ی تایپ کراو و له‌ فایلێکی word به‌ ئیمه‌یلی Festivalrazan@yahoo.com بۆ ناوه‌ندی بڕیاردان بنێردرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60104

News Code 13256

Your Comment

You are replying to: .
captcha