لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا ، ئەسەد بە هاوتا ئێرانییەکەی گوتووە ، هێرشی سەر سووریا ئەنجامی ئەوەیە وڵاتانی رۆژئاوا کە پاڵپشتیکاری تیرۆرن لەوە تێگەیشتوون کە دەسەڵات و متمانەی خۆیان لەدەست داوە. ئەسەد هەروەها گوتوویەتی ئەم هێرشە دووژمنکارانەیە دوای ئەوە دێت کە تیرۆریستەکان لە بەدیهێنانی ئامانجەکانیان شکستیانهێنا.
لە بەرامبەردا حەسەن رووحانی بە بەشار ئەسەدی راگەیاندووە کە ئەوان ، دڵنیان لەوەی دەستدرێژیی ئەو وڵاتانە بۆ سەر سووریا ئیرادەی گەلی سووریا لە شەڕی دژ بە تیرۆریسم لاواز ناکات. هەروەها جەختی لەسەر بەردەوامیی پاڵپشتیی ئێران لە حکوومەت و گەلی سووریا کردووەتەوە.
رووحانی سەرەڕای ئیدانەکردنی هێرشەکە رایگەیاندووە ، هێرشەکە پێشێلی ئاشکرای یاسا نێودەوڵەتییەکان و چارتەری نەتەوە یەکگرتووەکانە و بەرپرسیارێتیی لێکەوتەکانی ئەم هێرشە کە هێرش بووە بۆ سەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ، دەکەونە ئەستۆی سێ وڵاتە درستدرێژیی کەرەکە.
سەرۆککۆماری ئێران هەروەها جەختی لەسەر پێویستی رێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی سووریا کردووەتەوە و گوتوویەتی ، نابێت رێگەی بە گۆڕینی سنوورەکانی سووریا بدرێت و هاوکات بوونی هێزە بیانییە بەنگهێشتنەکراوەکان پێچەوانەی یاسا و جۆرێکە لە دەستدرێژی بۆ سەر خاکی سووریا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment