بەپێی هەواڵی کوردپرێس، چالاکانی مەدەنیی و کۆمەڵایەتی هاوڕێ لەگەڵ ژمارەیێک لە نوێنەرانی سیاسی ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا ئەمڕۆ لە شەقامی کتێبخانەی نیشتمانیی ئەنقەرە گردبوونەوەیێکیان پێکهێنا و داوای کۆتایی هێنان بە باری نائاساییان لە تورکیا کرد.
پۆلیسی ئەنقەرە کە مۆڵەتی گردبوونەوەی بەو چالاکە سیاسییانە نەدەدا هێرشی کردە سەریان و بە گازی فرمێسک ڕێژ و گوللەی پەلاستیکی هەوڵی بڵاوە پێکردنی خۆپیشاندەرانی دا. هەروەها پۆلیسی تورکیا لەو هەڵکوتانەدا بە چەک هەڕەشەیان لە عەرن ئەردەم نوێنەری ئەستەمبۆڵ لە پەرلەمانی تورکیا و سەربە پارتی کۆماریخوازی گەل-ی تورکیا کرد.
دەوڵەتی تورکیا پاش کوودەتای بێ ئاکامی جووڵایی 2016 تا ئێستا 6 جار هەر جار بۆ ماوەی 3 مانگ دۆخی نائاسایی لە تورکیا درێژ کردووەتەوە. شەشمین خولی سێ مانگەی ئەو دۆخە لە ڕێکەوتی 19ی ئەیپرێڵی 2018 کۆتایی پێدێت کە ئۆپۆزیسیۆنی تورکیا داوایان کردووە ئەو دۆخە کۆتایی پێدێت.
سەرچاوە: ڕۆژنامەی ئورنسل
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment