بەپێی هەواڵی کوردپرێس، عەبد ئیکە، نوێنەری پارتی دیموکراتی گەلان لە ھەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند: ئامانجی سەرەکیی سەردانەکەی وەفدی باڵای ھەدەپە بۆ ھەرێم، خستنەڕووی مەترسی و پیلانگێڕییەکان بوو لەسەر هەموو کوردەکان، کە بەھۆی تورکیاوە دروست بووە.
ناوبراو وتیشی: لەدوای دروست بوونی داعشەوە داوای کۆنگرەی نەتەوەیی کرا، بەڵام ھەوڵەکان نەگەیشتنە ئەنجام و ئێستاش بەگرنگ و پێویست دەزانرێت چوونکە دوژمنەکانی کورد سەرجەمیان ھەڵوێستیان یەک خستوە و دەبێت کوردیش یەکدەنگ بێت.
بەوتەی نوێنەری ھەدەپە، سەرجەم حزب و لایەنە سیاسییەکانی ھەرێمی کوردستان، لەگەڵ بەستنی کۆنگرەی نەتەوەییدان و جەختیش لەسەر بەستنی دەکەنەوە، بەڵام بەھۆی کێشەی ناوخۆییانەوە، تا ئێستا ھەنگاو بەو ئاراستەیە نەنراوە".
سەرچاوە: SNN
کۆدی هەواڵنێر: 60113
Your Comment