نابێت هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغە بکرێت

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- موحەمەد عوسمان نوێنەری پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق وتوویەتی بەغدا تا ئێستا بە هیچ حیزبێکی سیاسیی هەرێمی کوردستانی نەوتووە کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەیە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس موحەمەد عوسمان نوێنەری کەرکووک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەو بارەیەوە وتوویەتی بەغدا تا ئێستا بە هیچ لایەن یان حیزبێکی سیاسیی هەرێمی کوردستانی نەوتووە کە هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا قەدەغەیە بۆیە نابێت هەڵکردنی ئاڵای هەرێم قەدەغە بکرێت.

ناوبراو زیادی کرد: ئاڵای هەرێمی کوردستان هێمای خەبات و مێژوو و تێکۆشانی کوردە کە خوێنی زۆری لەسەر دراوە بۆیە دەبێت ڕێز لەو مێژووە بگیردرێت.

موحەمەد عوسمان جەختیشی کردەوە ئەگەر عێراق بەنیازە ئاڵای هەرێمی کوردستان قەدەغە بکات ئەوا دەبێت سەرەتا ئاڵای تورکیا لە دەوروبەری نەینەوا و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بهێنێتە خوارەوە.

سەرچاوە: بەغداد نیوز

کۆدی هەواڵنێر: 60101

News Code 13228

Your Comment

You are replying to: .
captcha