کوردپرێس- ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز لە زاری ئەو دیپلۆماتکارانەوە بڵاویکردەوە، ڕووسیا داواشی لە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە کە ڕوونکردنەوە پێشکەشی هەر ١٥ ئەندامەکەی ئەنجومەنەکە بکات.
ڕۆژی ٩ی ئەم مانگە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان تایبەت بە دەنگۆی هێرشی کیمیایی لە شاری دومای سووریا کۆبووەوە، بەڵام نەگەیشتە بڕیارێکی کۆتایی، دواتر ئەمریکا و بەریتانیا و فەرەنسا هەڕەشەی هێرشکردنە سەر سووریایان کرد.
ئەوەش لەکاتێکدایە دوێنێ کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترەمپ و تیمی ئەمنیی وڵاتەکەی بێ ئەوەی بگەن بە بڕیارێکی کۆتایی سەبارەت بە سووریا، کۆتایی هات.
کۆشکی سپی ئاماژەی بەوە کرد، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا هەڵسەنگاندن بۆ زانیارییە هەواڵگرییەکان دەکات لەگەڵ دەوڵەتە هاوپەیمانەکانی.
لە بەشێکی تری وتەکانی کۆشکی سپیدا ئاماژە بەوە کراوە، ترەمپ قسە بۆ ئەو مەبەستە لەگەڵ هەریەکە لە ئمانۆئیل ماکرۆن سەرۆکی ئەمریکا و تیرێزا مەی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا دەکات.
هاوکات دوێنێ سوپای سووریا کۆنترۆڵکردنەوەی تەواوی غوتەی ڕۆژهەڵاتی ڕاگەیاند کە پێشتر لە دەستی هێزەکانی ئۆپۆزسیۆندا بوو.
سەرچاوە: ئێن ئاڕ تی
کۆدی هەواڵنێر: 60101
Your Comment