بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نوێنه‌ری حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان لە بەریتانیا وتارێكی لەبارەی هەڵوێستە هەنوكەییەكانی بەریتانیا بەرانبەر كورد و ململانێی ناوخۆی حزبەكانی كوردستان نووسیوە و دەشڵێ لە ناوچوونی كورد لە بەرژەوەندی بەریتانیادا نییە.
نوێنەرەكەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان و تارەكەی بە ناونیشانی "له به‌رژه‌وه‌ندی بریتانیا نییه لەو وڵاتانەی كوردیان تێدایە به‌یاسا یان به هێز شوناسی کورد له ناوببرێت" نووسیوە و لە میدیاكانی یەكێتیدا بڵاوی كردووەتەوە، تیایدا بەوە دەستی پێكردووە كە ئه‌مساڵ لیژنه‌ی کاروباری دەرەوە لە پەرلەمانی بەریتانیا بە مەبەستی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەسەر خواستەکانی گەلی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان و هاوکارییه‌کانی به‌ریتانیا و بەرژەوەندیەکانیان، لێکۆڵینەوەیێکی فەرمی ڕاگه‌یاند له مانگی نۆڤێمێری ٢٠١٧ و نزیکه‌ی دوو مانگ به‌رده‌وام بوو.
دەشنووسێ لیژنەكە جیاواز له ڕاپۆرته‌کانی ساڵانی پێشووتر چه‌ند ڕاستییێکی جیاوازیان خستووەته ڕوو له کاتی گفتوگۆ کردنیان له‌سه‌ر ده‌رئه‌نجامی ڕاپۆرته‌که له ناو هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیادا، كە بەگشتی ئاماژە بووە بە رۆڵی ئەرێنی كورد لە شەڕی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش و داواكردنی مافە رەواكانیان لە سووریا و عێراقدا.
نووسەر لە دوای خستنەڕووی باسەكانی پەرلەمانی بەریتانیا، ئاماژەی بەوە داوە كە "به‌داخه‌وه له نێوخۆدا له‌ناو خودی کورد خۆیدا و بۆ ململانێی سیاسی، ئاراسته‌کانیان به‌شێوه‌یێکن که شه‌رعیه‌ت ده‌ده‌ن به هه‌ڵسوکه‌وته نادادپه‌روه‌رانه و ناده‌ستووری و توندوتیژه‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵی".
کاروان جه‌مال نووسیویەتی "هه‌ندێک بیانوو ده‌هێننه‌وه له بری به‌غدا، وا ده‌دوێن که ته‌نها هه‌رێمی کوردستان له سیاسه‌تدا هه‌ڵه‌ی کردووه و شه‌رعییه‌ت دەدەن به کاردانه‌وه تونده‌کانی حکوومه‌تی فیدڕاڵ، ئه‌مه‌ش ڕاسته‌وخۆ کاریگه‌ری کردووەته سه‌ر داڕشتنی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا".
هەروەها خۆزگه دەخوازێ كە بۆ یه‌ک جاریش بێت، کورد یه‌کده‌نگ بێت و هه‌میشه ململانێی سیاسی زاڵ نه‌بێت به‌سه‌ریدا، له کاتی نه‌هامه‌تی واز له یه‌کتر تاوانبار کردن بهێنن، پێکه‌وه ڕووبه‌ڕووی فاکته‌ره ده‌ره‌کییه‌کان ببنه‌وه که بووەته هۆی دروست بوونی نه‌هامه‌تییه‌کان.
ده‌شڵێ "ئه‌گه‌ر هه‌رێمی کوردستان هه‌ڵه‌شی کردبێت له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌نجام دانی ڕیفراندۆم، ئه‌وا ئه‌م پرسه هه‌ستیاره بۆ ململانێی سیاسی به‌کارنه‌هێنرێت زیاتر سوورمان بکات له‌سه‌ر مافه‌کانمان و به‌یه‌که‌وه بڵێین هه‌رچه‌نده فاکته‌ری ناوخۆیی و ده‌ره‌کی له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌ماندا نه‌بوو، به‌ڵام گه‌لی کورد نه‌ته‌وه‌یێکه که ڕۆژێک دێت به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادی بژیێت، خۆزگه به‌یه‌که‌وه هه‌موو ده‌مانگوت ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌شمان کردبێت له خوێندنه‌وه‌کانمان، ئه‌وا حکوومه‌تی فیدڕاڵ هه‌ڵه‌ی کوشنده و گه‌وره‌تری کردووه که به‌و شێوه‌یه کاردانه‌وه‌ی توند و سزای به‌کۆمه‌ڵ بخاته سه‌ر کوردستان، هاوکات کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش به هه‌مانشێوه هه‌ڵه‌یان کردووه که له بنه‌ماکانی دیموکراسی و مافی چاره‌نووس و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و به‌نده‌کانی جارنامه‌ی جیهانی خۆیان لادا و هۆکاربوون بۆ نه‌هامه‌تییه‌کانی به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستان هاتوون، ئه‌م شێوازه‌ی ئێستەی مامه‌ڵه‌کردنی کورد له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان زیاتر شه‌رعییه‌ت ده‌دات به‌و مامه‌ڵه نادروسته‌ی حکوومه‌تی فیدڕاڵ به‌رامبه‌ر به گه‌لی کوردستان ئه‌نجامی ده‌دات".
هەروەها نووسیویەتی "حکوومه‌تی فیدڕاڵ ده‌زانێ خه‌تابارن، به‌هه‌مان شێوه کۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش ده‌زانن که به گونجاوی مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کان نه‌کردووه، هه‌روه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌یاندا دانی پێدا ده‌نێن، به‌ڵام خۆ خه‌تابار کردنی کورد، ئه‌وانی ده‌رباز کردووه له بیانووهێنانه‌وه بۆ هه‌ڵه‌کانیان".
سەرچاوە: باسنیووز
کۆدی هه‌واڵنێر: 60113
Your Comment