وریا وسووقی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس وتیشی: بۆ جێبەجێ کردنی مادەی 44ی یاسای بنەڕەتی کە باس لە ڕادەست کردنی پڕۆژەکان بە کەرتی تایبەت دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی کارخانەی وەدۆزیی زبڵ و زاڵی «هژدە دولان»ی بانە ڕادەستی کەرتی تایبەت کرا.
ناوبراو زیادی کرد: چالاکییەکانی کارخانەکە کە بریتین لە جیا کردنەوە لە شوێن و جیا کردنەوە لە کارخانە ڕادەستی کەرتی تایبەت کراوە بۆیەش لەم چەند ڕۆژەدا هەندێک ناهاوئاهەنگی لە بواری کۆ کردنەوەدا بۆ شاروومەندان درووست بوو، ئەو کێشەگەلە بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment