بەڕێوەبردنی کارخانەی وەدۆزیی زبڵ و زاڵی بانە ڕادەستی کەرتی تایبەت دەکرێت

بەشی کوردستان- شارەوانی بانە ڕایگەیاند: بەڕێوەبەرایەتیی کارخانەی وەدۆزیی زبڵ و زاڵی «هژدە دولان»ی بانە ڕادەستی کەرتی تایبەت کراوە.

وریا وسووقی لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێس وتیشی: بۆ جێبەجێ کردنی مادەی 44ی یاسای بنەڕەتی کە باس لە ڕادەست کردنی پڕۆژەکان بە کەرتی تایبەت دەکات، بەڕێوەبەرایەتیی کارخانەی وەدۆزیی زبڵ و زاڵی «هژدە دولان»ی بانە ڕادەستی کەرتی تایبەت کرا.

ناوبراو زیادی کرد: چالاکییەکانی کارخانەکە کە بریتین لە جیا کردنەوە لە شوێن و جیا کردنەوە لە کارخانە ڕادەستی کەرتی تایبەت کراوە بۆیەش لەم چەند ڕۆژەدا هەندێک ناهاوئاهەنگی لە بواری کۆ کردنەوەدا بۆ شاروومەندان درووست بوو، ئەو کێشەگەلە بە زووترین کات چارەسەر دەکرێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60113

News Code 13220

Your Comment

You are replying to: .
captcha