به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ڕهئوول مارک گرچت توێژه‌ری پرسه‌کانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین و ئه‌ندامی ناوه‌ندی به‌رگری له دیموکراسییه‌کان له وتارێکدا تورکیا به گه‌وره‌ترین دۆڕاوی شه‌ڕی سووریا ده‌ناسێنێت چوونکه به وته‌ی ناوبراو، تورکیا به داگیر کردنی عه‌فرین هه‌ندێک گۆڕانکاری له پرسی کورده‌کان دروست کرد و چیتر ناتوانێت له کورده‌کان دژ به کورد که‌ڵک وه‌ربگرێت.
گرچت له وتاره‌که‌یدا که له ماڵپه‌ڕی په‌یمانگای هۆور بڵاو کراوه‌ته‌وه نووسیویه‌تی: تاکوو ئێستا ئه‌نقه‌ره گه‌وره‌ترین دۆڕاوی شه‌ڕی سووریا بوووه. تورکیا به داگیر کردنی عه‌فرین پرسی کورده‌کانی ناو وڵاتی دژوارتر کرده‌وه و چیدی ناتوانێت له کورده‌کانی سووریا دژ به یه‌کتر یان دیتران و ته‌نانه‌ت دژ به دیمه‌شق که‌ڵک وه‌ربگرێت.
ناوبراو پێی وایه "داگیر کردنی عه‌فرین" له‌لایه‌ن تورکیاوه ڕادیکاڵتر بوونی کورده‌کانی ئه‌و وڵاته‌ی لێکه‌وته‌وه و ئه‌وه‌ی که کورده‌کانی تورکیا و سووریا، تورکیا به دوژمنی هاوبه‌شی خۆیان بزانن و ئه‌و بابه‌ته ڕق و کینی هاوبه‌ش له تورکیای لێکه‌وتۆته‌وه.
توێژه‌ری ناوه‌ندی به‌رگری له دیموکراسییه‌کان زیاتر ده‌نووسێت: داپه‌ڕه‌کانی تورکیا له ناوچه کوردنشینه‌کانی سووریا بۆته‌هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ته‌نگه‌ژه‌ی ئه‌و وڵاته له‌گه‌ڵ کورده‌کانی تورکیا و به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی که پرسی کورده‌کان له تورکیا پۆتانسییه‌لی ناسهقامگرتووییی کۆماری تورکیا له دیاربه‌کر تاکوو ئه‌سته‌نبۆڵی هه‌یه هه‌ر بۆیه ته‌نگه‌ژه‌کان زیاتر ده‌بێته‌وه.
ناوبراو له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌دایه هێرشی تورکیا بۆ سه‌ر کورده‌کانی سووریا ده‌توانێت به‌ستێنی هاوکاریی ده‌وڵه‌تی ناوه‌ندی له‌گه‌ڵ کورده‌کان دژ به ئه‌نقه‌ره بڕه‌خسێنێت به شێوه‌یێک که مومکینه به‌شار ئه‌سه‌د و هاوپه‌یمانانی هه‌م له ناو سووریا و هه‌م ناو تورکیا کورده‌کان بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تورکیا پڕچه‌ک بکه‌نه‌وه.
کۆدی هه‌واڵنێر: 60103
Your Comment