کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره جوانه‌کانی کورد بۆ یادی ئه‌نفال له‌ چه‌مچه‌ماڵ مه‌راسیمێک ساز ده‌کات

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- ئه‌ندامی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی کورد ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌دات که‌ ئاماده‌کارییه‌کانیان بۆ مه‌راسیمی ١٤ی نیسان که‌ ساڵیادی ئه‌نفالی گه‌رمیانه‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ کردوووه‌ و له‌و ڕۆژه‌دا مه‌راسیمێک ساز ده‌که‌ن.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، کاروانی که‌مان میووزیک‌ژه‌ن و ئه‌ندامی لقی چه‌مچه‌ماڵی کۆمه‌ڵه‌ی هونه‌ره‌ جوانه‌کانی کورد به‌ باسنیوزی ڕاگه‌یاند: "خه‌ریکی خۆئاماده‌کردنین بۆ مه‌راسیمی ساڵیادی به‌دناوی ئه‌نفال که‌ له‌ چه‌مچه‌ماڵ له‌ ڕۆژی 2018.04.14 ئه‌نجام ده‌درێت."

ئه‌و میووزیک‌ژه‌نه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا له‌ مه‌راسیمه‌که‌دا شانۆگه‌ری (کوڕاڵی ئه‌نفال) ئه‌نجام ده‌درێت که‌ کاری میووزیکی له‌لایه‌ن ڕزگار حه‌مه‌ ڕه‌ئووف بۆ کراوه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13213

Your Comment

You are replying to: .
captcha