هه‌شته‌مین فیستڤاڵى باڵه‌كایه‌تى ساز ده‌كرێت

به‌شی فه‌رهه‌نگ و هونه‌ر/ کوردی- قایمقامى چۆمان ئاشكرای ده‌كات که‌ له ‌ژێر چاودێریی قایمقامیه‌تی شارۆچکه‌که‌یان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی باڵه‌كایه‌تی له‌ هاوینه‌هه‌واری گۆڕێ كۆران ساز ده‌كرێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌حمه‌د قادره‌سۆر قایمقامى چۆمان به‌ باسنیووزى راگه‌یاند: "ئاگاداری هاووڵاتیان و دام و ده‌زگاكان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ كاتژمێر 10ى به‌یانیى ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ی داهاتوو ڕێكه‌وتی 18/4/2018 له‌ژێر چاودێریی قایمقامیه‌تی شارۆچکه‌که‌یان و لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتی فیستیڤاڵ هه‌شته‌مین فیستیڤاڵی باڵه‌كایه‌تی له‌ هاوینه‌هه‌واری گۆڕێ كۆران ساز ده‌كرێت."

قایمقامى چۆمان ئه‌وه‌شی خسته‌ ڕوو که‌ له‌و فێستیڤاڵه‌دا بۆ زیندوو ڕاگرتنی كلتوور و كه‌له‌پووری باڵه‌كایه‌تی چه‌ندین چالاكیی هونه‌ری و كلتووری ڕه‌سه‌نی كوردی له ‌ژێر ڕه‌شماڵ و سروشتی ناوازه‌ی باڵه‌كایه‌تی به ‌به‌شداریی گرووپی حه‌یران‌بێژان و ئاواز و ڕه‌سه‌نی كه‌له‌پوور دڵه‌كان پڕ ده‌كه‌نه‌وه‌ له‌ شادی و ڕۆژێک پڕ ده‌بێت له‌ ده‌ربرینی خۆشی و چوونه‌وه‌ نێو كه‌له‌پووری باڵه‌كایه‌تی.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13212

Your Comment

You are replying to: .
captcha