تره‌مپ و ئه‌ردۆغان دۆخی سووریا تاوتوێ ده‌كه‌ن

به‌شی تورکیا- سه‌رۆكی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتوووه‌كانی ئه‌مریكا و سه‌رۆک كۆماری توركیا له‌ په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنیدا دوایین گۆڕانكارییه‌كانی دۆخی سووریایان تاوتوێی كرد.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، سه‌رچاوه‌یێک له‌ سه‌رۆكایه‌تیی كۆماری توركیا بڵاوی كردوووه‌ته‌وه‌: "ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان سه‌رۆک كۆماری توركیا په‌یوه‌ندییێكی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا ئه‌نجام داوه‌ و ھه‌ر دوو لا بیروڕاكانیان له‌باره‌ی دوایین گۆرانكارییه‌كانی سووریا ئاڵوگۆڕ كردوون" به‌ بێ ئه‌وه‌ی زانیاریی زیاتر له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی نێوان تره‌مپ و ئه‌ردۆغان بدركێنێت.

ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌ دوای ئه‌وه‌ دێت كه‌ دوێنێ چوارشه‌ممه‌ 11ی ئه‌یپڕێڵ تره‌مپ ھۆشداریی دایه‌ ڕووسیا و ڕای‌گه‌یاند به‌ مووشه‌كی نوێ و زیره‌ک ھێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر سووریا.

تره‌مپ ڕاشی‌گه‌یاند: "پێویسته‌ ڕووسیا نه‌بێته‌ هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ گیاندارێكی مرۆڤكوژ (وه‌ک ئاماژه‌ بۆ به‌شار ئه‌سه‌د سه‌رۆكی سووریا) كه‌ به‌ گازی كیمیایی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كوژێت و به‌ كوشتنیان دڵخۆشه‌".

شایانی باسه‌؛ ھه‌ڕه‌شه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د دوای ئه‌وه ‌دێت كه‌ له‌ ڕۆژی 2018.04.07 هێزه‌کانی سه‌ر به‌ حکوومه‌تی سووریا به‌ گازی ژه‌هراوی شاری دومایان له‌ ناوچه‌ی غووته‌ی سووریا بۆردوومان کردوووه‌ که‌ له ‌ژێر ده‌ستی چه‌کدارانی جه‌یشولئیسلامی ئۆپۆزسیۆنی سووریایه‌.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13207

Your Comment

You are replying to: .
captcha