بەپێی هەواڵی کوردپرێس، «الغدپرس» لە ڕاپۆرتەکەیدا دەنووسێت: پاش نزیک بوونەوەی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە عێراق، بانگەشەی پێشوەخت دەستی پێکردووە و هەندێک لە پاڵێوراوان لە ڕێگای باس کردن لە کێشە و گرفتەکانی خەڵکی عێراقەوە دەستیان داوەتە بانگەشە کردن کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ڕەنگدانەوەیێکی بەر بڵاوی بووە و هەندێک لەو بانگەشانە سووک کراون و دەوترێت لە شەئنی خەڵکی عێراقدا نییە.
بەگوێرەی ئەو ڕاپۆرتە هەندێک لە پاڵێوراوەکان بە شێوەیێکی سووک و بێ بایەخ دەستیان داوەتە بانگەشە کردن و هەندێک لەوانە هاووڵاتییانی عێراقی بە مەبەستی زیارەت بۆ شوێنە پیرۆزەکان دەبەن و یارمەتی خواردن بە ئاوارەکان دەدەن، هەندێکیش وەعدەی ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییان دەدەن.
یەک لە پاڵێوراوەکانی ڕەوتێکی سیاسی لە پەرلەمانی عێراق کە بۆ هەلبژاردنەکانی داهاتوو خۆی کاندید کردووە، ژمارەیێک لە هاووڵاتییانی عێراقیی بۆ سەردانی شوێنە پیرۆزەکان بردووە و کەسێکی دیکەش بە خەرجی خۆی بریندارەکانی حەشدی شەعبی تیمار دەکات.
لەم نێوانەدا ئیبتیسام هەلالی ئەندامی کۆمیسیۆنی یاسایی پەرلەمانی عێراق سەربە لیستی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە هەواڵدەریی «الغدپرس» دەڵێت: هەموو ئەو کەسانەی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید دەبن و پۆستێکیان لە عێراقدا بە دەستۆیە شەش مانگ پێش کاندید بوون دەبێت لە پۆستەکەیان بکشێنەوە.
هەلالی زیادی کرد: خەڵکی عێراق وریا و بێدارن و هەندێک لە بانگەشەکانی هەڵبژاردن بەبێ بایەخ دەزانن و لەو باوڕەدان کە نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق دەبێت بە شێوەی جیدی بیر لە چارەسەر کردنی کێشەکانی خەڵکی عێراق بکاتەوە.
ئەو ڕاپۆرتە هەروەها دەڵێت: جەمیلە عوبەیدی لە نوێنەرانی ئێستای پەرلەمانی عێراق و کاندیدی هەڵبژاردنەکانی داهاتوو بە شێوەیێکی پێش وەخت و عەجیب و غەریب دەستی داوەتە بانگەشە کردن جەمیلە عوبەیدی بڕیاری بەو گەنجانە داوە کە دەیانهەوێت هاوسەرگیری بکەن کە ئەگەر دەنگ بەو بدەن هەموو تێچووی ئاهەنگی هاوسەر گیرییەکەیان قبووڵ دەکات.
ناوبراو دەڵێت ئەگەر بانگەشەکانی هەڵبژاردن لە بەرژەوەندیی خەڵکی عێراقدا بێت هیچ زیانێکی نابێت، چوونکە ئامانجی سەرەکی خزمەت کردن بە خەڵکی عێراقە.
عوبەیدی سەبارەت بە هێنانەی ئاراوەی پرسی چەند هاوسەری لە بانگەشەی خۆیدا لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2014 وتی: ئەوەش بانگەشەیێکی هەڵبژاردن بوو. ئامانجی من خزمەتگوازاریی بە هاو شارییەکانم بوو.
لەم نێوانەدا مەسعوود حەیدەر نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە گفتوگۆ لەگەڵ هەواڵدەریی «الغدپرس»دا دەڵێت: هەلقۆستنەوە لە پوست و مەقام و کێشەکانی خەڵک و داخوازییەکانیان لە هەڵبژاردنەکاندا نایاساییە و دژی مۆراڵی کۆمەڵگای عێراقییە.
ناوبراو جەخت دەکاتەوە بەگشتیی هاووڵاتییانی عێراقی هیوایان بە سەرکەوتنی هڕۆسەی سیاسی لە عێراق نەماوە.
لە لایێکی دیکەوە ریاز بەدران سەرۆکی ئیدارەی کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت: تا ئێستا هیچ چەشنە سکاڵایێک لە چۆنییەتی بانگەشە کردن ڕادەستی ئەو کۆمیسیۆنە نەکراوە.
کۆدی ههواڵنێر: 60113
Your Comment