کورده‌کانی سووریا بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش یارمه‌تیی ئه‌مریکایان دا

به‌شی جیهان- مادلین ئێلبرایت وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێت: کورده‌کان یارمه‌تیی ئه‌مریکایان دا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بێت به‌ڵام تورکه‌کان نایانه‌وێت بچنه‌ ناوچه‌ی ژێر کۆنتڕۆڵی کورده‌کان.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، مادلین ئێلبرایت وه‌زیری پێشووی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا که‌ له‌ به‌رنامه‌ی ویۆ له‌ که‌ناڵی ئه‌ی بی سی له‌باره‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی دۆناڵد تره‌مپ قسه‌ی ده‌کرد دۆخی سووریا له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤینی به‌ دژوار و پێچه‌ڵاوپووچ وه‌سف کرد و جه‌ختی کرده‌وه‌ ئه‌و شته‌ی له‌ سووریا تێده‌په‌ڕێت شه‌ڕێکی نیابه‌تییه‌.

ناوبراو ئاماژه‌ به‌ پرسی کورده‌کان له‌ سووریا ده‌کات و ده‌شڵێت: کورده‌کانیش به‌شێک له‌ شه‌ڕی نیابه‌تی دێنه‌ ئه‌ژمار.

مادلین ئێلبرایت ڕاشی‌گه‌یاند: به‌شێک له‌ کێشه‌ی سووریا ئه‌وه‌یه‌ که‌ تورکه‌کان کورده‌کان لایانه‌وه‌ گرینگ نییه‌ و نایانه‌وێت بچنه‌ ئه‌و ناوچانه‌ که‌ تێیدا کورده‌کان یارمه‌تیی ئه‌مریکایان دا له‌ ده‌ست داعش ڕزگار بێت.

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13200

Your Comment

You are replying to: .
captcha