ئه‌هلی سوننه به‌ قازانجی کورد واز له‌‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ناهێنێت

به‌شی عێراق و هه‌رێمی کوردستان- ئه‌ندامێکی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ که‌ ئه‌هلی سوننه‌ به‌ قازانجی کورد واز له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ناهێنێت.

به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ئه‌شواق جاف له‌ لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا باس له‌وه‌ ده‌کات پاش به‌ڕێوه‌ چوونی هه‌ڵبژاردنه‌کانی داهاتوو له‌ عێراق وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌ بۆنه‌ی هه‌بوونی ده‌ستکراوه‌ییی زۆر و واز نه‌هێنانی ئه‌هلی سوننه‌ له‌و پۆسته‌ زۆر دژوار ده‌بێت.

ناوبراو ده‌شڵێت: هێشتاکه‌ حیزبه‌ شیعه‌کان له‌ داهاتوودا پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران و ئه‌هلی سوننه‌ش پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیان وه‌ئه‌ستۆ ده‌بێت هه‌ر بۆیه‌ ئه‌هلی سوننه‌ به‌ قازانجی کورد واز له‌ پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی په‌رله‌مان ناهێنێت.

ئه‌شواق جاف جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ ده‌کاته‌وه‌ پۆستی سه‌رکۆماریی عێراق پۆستێکی ته‌شریفاتییه‌ هه‌ر بۆیه‌ حیزبه‌کانی ئه‌هلی سوننه‌ هه‌رگیز ئه‌و پۆسته‌ قبووڵ ناکه‌ن.

سه‌رچاوه‌: ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "بغداد الیوم"

کۆدی هه‌واڵنێر: 60103

News Code 13197

Your Comment

You are replying to: .
captcha